به وتهی ئهندامێكی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق، كۆمەڵێك ئاستەنگ روبەڕوی یەكخستنی مووچەی 250 هەزار خانەنیشتنی هەرێمی كوردستان بووەتە، بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق.
ئاوێنه: موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق به رۆژنامەی (الصباح)ی راگهیاند: كۆمەڵێك ئاستەنگ رووبەڕووی یەكخستنی مووچەی 250 هەزار خانەنیشتنی هەرێمی كوردستان بووەتە، بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق.
باسی لهوهشكردووه، "تا ئێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجامێك لە دۆسیەكە بۆ ئەوەی بە دەستەی خانەنیشنی نیشتمانی رابگەیەنین پێویستە بڕی لێبیڕینەكان بدرێت بە دەستەكە كە شایستەی خانەنشینان لەڕێی سندوقی خانەنشینیەوە دابین دەكات".
به وتهی كازمی، "لێبڕینی خانەنشینی، لە مووچەی فەرمانبەر دەبڕدرێت و دەچێت بۆ دەستەی خانەنشینی، كە سندوقی خانەنشینان بەڕێوەی دەبات، بەڵام ئەمە لە هەرێمی كوردستان نیە، ئەو جیاوازییەی ئێستا رێگەنادات شایستەكان یەكبخرێن و زامنی بەردەوامیدان بە شایسەی خانەنشینی هەرێم ناكات".
باسی لهوهشكردووه، "پێویستە چارەسەری دارایی بەردەوام بۆ زامنكردنی مافەكانی خانەنشینانی هەرێم بدۆزرێتەوە، بەبێ دروستكردنی بارگرانی دارایی و دیراسەكردنی ئەگەری وەرگرتن و ناردنی پارەی لێبڕینی خانەنیشین لە 250 هەزار خانەنیشینی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەك مەرجی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی تا كۆتایی تەمەنی".
موعین کازمی ئەوەشی زیاد کردووە، ئەوە پێویستە بەوپێیەی وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی پارەی خانەنشین خەرج ناكەن تەنها بۆ فەرمانبەرێك نەبێت كە پارەی خانەنشینی لە خزمەتی 20بۆ 30 ساڵ و بەرەو ژوور لێبڕاوە.