هۆشداری ئاسایشی هەولێر لەبارەی چەند ژمارە تەلەفۆنێك كە بەناوی هەلی كار نامە بۆ هاوڵاتیان دەنێرن 
  2024-08-05       1059       

ئاسایشی هەولێر لەبارەی چەند ژمارە مۆبایلێكی وڵاتانی بیانی كە لەڕێگەی "وەتسئاپ" بەناوی هەلی كارو فازنج نامە بۆ هاوڵاتیان دەنێرن هۆشداری دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەهیچ شێوەیەك وەڵامییان نەدەنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی (وەتسئاپ) بەناوی هەلی کارو قازانجکردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاوڵاتیان دەنێرن، دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەویتە پەیوەندی داوای (ژمارەی نهێنی /کۆد)ێکت لێدەکات کە ڕەوانە کراوە بۆ ژمارەی (وەتسئاپە)کەت، لەگەڵ پێدانی ئەو (ژمارەی نهێنی /کۆد)ە کە بۆت ڕەوانە کراوە ڕاستەوخۆ دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کە لەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دانراوە."

ئاسایش وتوشیەتی"دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارەدەکەن."

ئاسایشی هەولێر داوای لە هاوڵاتیان كردوە "بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندیانە مەدەنەوەو هەر (ژمارەیەکی نهێنی /کۆد)ێک بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبێت بۆ کەس ڕەوان نەکرێت تاکو هەژمارەکانتان پارێزراوبێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×