بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، شاخی گۆیژە ناكرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبون بەڵكو نەخشەیەك ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بكرێتە چەند زۆنێكی گەشتیاری.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی"بە پێویستی دەزانین هەمو لایەک ئاگاداربکەینەوە کە شاخی گۆیژە ناکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبون."
وتوشیەتی"هاوکات لێرەوە رایدەگەیەنین بەپێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لە ساڵانی رابردودا لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاری شاخی گۆیژە کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکی گەشتیاری مۆدێرن و هەمەجۆر لەخۆبگرێت."
گەشتوگوزاری سلێمانی وتوشیەتی"بۆ ئەو مەبەستە نەخشەکە پێشنیارکراوەو نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ بەسەندکردنی."