كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا موچەی مانگی 7ی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئاوێنە: کاروان یاروەیس، ئەندامى پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی، لە رۆژی 1ی ئابەوە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى عێراق تەواو بوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێردرێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی"کێشە لەسەر لیستى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نییە بەتایبەت کە ئەم مانگە زوتر لیستەکە نێردراوە بۆ بەغدا."