وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان عێراق رایگهیاند، حكومهت تاڕادهیهكی زۆر سهركهوتو بو له رێگەگرتن لە هێرشكردنە سەربنكە سەربازیەكان له وڵاتهكهدا، دهشڵێت، لیژنهكان سهبارهت به گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی "گەیشتونەتە قۆناغی باش".
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان عێراق به ئاژانسی ههواڵی عێراقی راگهیاند، "حکومەت تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتو بوە لە سنوردارکردنی بەئامانجکردنی ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە ڕاوێژکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە".
ئاماژهی بهوهشكرد، لیژنەکانی دانوستانكار سەبارەت بە پرسی گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی "گەیشتونەتە قۆناغی باش".
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان عێراق دهڵێت، "ئەو بەیاننامەیەی بڵاوكرایەوە، دوای گورزەكەی كە حەشدی شەعبی لە جورف ئەلنەسر كردە ئامانج، بەیاننامەیەكی رون و ورد بو لەبارەی ئەوەی رودەدات،".
وتیشی، "كاتێك مامەڵە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئهمریكا دەكەین، رێككەوتنی ئەمنی سەربازی و لیژنەی دانوستانمان هەیە، گەیشتوەتە قۆناغی نوێ لەپرسی گواستنەوەی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە پەیوەندیەكی توندوڵ لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان دروستدەكات".