کێشەی کارەبای پرۆژەی ئاوی سلێمانی چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمی هۆبەی چاکسازیی هێڵەکان و هۆبەی وێستگەکان بە هاوکاری هۆبەی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، کێشەی هێڵی 33 کەی ڤی (دوکان – پرۆژەی ئاو)یان چارەسەرکرد و کارەبایان بۆ پرۆژەی ئاوی سلێمانی گێڕایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشکرایکردبوو، بەهۆی بڕانی چەندجارەی کارەبا، دابەشکردنی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بە تایبەتی قڕگە و کوردسات و هەواری شار دوادەکەوێت.