بەشێک لە بەڵێندەرانی سلێمانی بە مەبەستی خەرجکردنی پارەکانیان لە بانکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دەشڵێن: 10 ساڵە غەدریان لێدەکرێت و حکومەت وەڵامیان ناداتەوە، بۆیە ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت بە ڕێگەی یاسایی لە ڕێگەی بەغدادەوە هەوڵ دەدەن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
کاروان حسێن، نوێنەری بەڵێندەرانی ناڕازی بە دەنگی ئەمریکای وتووە، خۆپیشاندان دەکەین و داوا دهكهین ئەوکۆت و بەندانە دەکەین کە لەسەرمان دانراوە و لاببرێت، ئێمە وەک بەڵێندەران پێشینەمان وەرگرتوە و لەسەر حسابەکەمانە، بەڵام ناتوانین بە پارە وەریگرین یان بۆ پرۆژەی تر بەکاری بهێنین یان بیگوازینەوە بۆ حسابی تر و ڕێگەمان نادەن، ئەم کێشەیە دەستی بەڵێندەرانی گرتووە کە نەتوانین هیچ پڕۆژەیەک جێبەجێ بکەین بۆیە خۆپیشاندان دەکەین و داوای مافەکانمان دەکەین.
ئەو بەڵێندەرە دەشڵێت: کێشەکانمان چارەسەر نەکرێت ڕێگای دیكه دەگرینە بەر لە ڕوی یاساییەوە ڕودەکەینە بەغدا، یاخود وەکو خۆم هەرچی پرۆژە تەواو نەکراوەکانی شارە روێنەی دەگرم و هەڵی دەواسم لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، پێشتر لەبار خاتری نەبونی پارە و موچەخۆران بێدەنگ بوین، بەڵام ئێستا کە کێشەی پارە و موچە چارەسەرکراوە بۆ کێشەکانی ئێمەش چارەسەر ناکەن.
بەوتەى خۆیان ژمارەیان لە نێوان 700 بۆ هەزار بەڵیندەر دەبێت و سبەینێ لە بەردەم بانکی ناوەندی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی ناڕەزایەتی سەبارەت بە خەرج نەکردنی پارەی ئەو پرۆژانەی پێشتر تەندەرەکیان دراوە بە بەڵیندەران، بەڵام بە هۆی پێنەدانی پارە لەلایەن حکومەتەوە بەشێک لە پرۆژەکان تەواونەبون و بەشیکیشیان پێش دەستپێکردن وەستاون.