مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جهختلهوه دهكاتهوه كه تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە لەتاران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانهو "مافی ئەوەمان هەیە پارێزگاریی لەئاسایشی خۆمان بکەین".
ئاوێنه: ئهمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، "تیرۆرکردنی هەنییە لەتاران پیشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانه، "بێگومان مافی خۆمانە پارێزگاری لەئاسایش و سەروەریی وڵاتەکەمان بکەین".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێویستە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ تاوانی تیرۆرکردنی هەنییە هەبێت.
بەرەبەیانیی ڕۆژی 31ی 7ی 2024 كۆماری ئیسلامی ئێران کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حهماسی ڕاگەیاند.
ئیسماعیل هەنییە بهمهبهستی بەشداریكردن لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بهسهردانێك لهتاران بو.