بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لەئێران دەکات‌و ده‌ڵێت، له‌ئه‌گه‌ری هەر هێرشێکی ئێران‌دا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئەوان بەدو هێرش وەڵام دەدەنەوە. هاوكات هۆشداری وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامه بۆ هاوڵاتیانیان له‌لوبنان‌و داوا ده‌كه‌ن به‌زوترینكات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئاوێنه: له‌به‌رامبه‌ر هه‌رشه‌شه‌كانی ئێران بۆ هَیرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ته‌لئه‌بیب، بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگه‌یاند، وەڵامی دوژمنەکانمان بۆ هەر "هێرشێک بەدو هێرش دەدەینەوە"، هێڵە سورەکانی ئیسرائیل ناسراون، ئێمەش وەڵامی هەموو هەوڵێک دەدەینەوە بۆ پێشێلکردنیان".
هاوكات یۆئاڤ گالانت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ یه‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زه‌مینی كه به‌رپرسه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئۆپه‌راسیۆنی هێزه مه‌یدانییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی كرد ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هێرشێك بێته‌وه‌و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بوێری بكات هێرشبكاته سه‌رمان، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی قورس‌تر باجه‌كه‌ی ده‌دات".
دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی‌و فوئاد شوکر، کەسایەتیی دووەمی حیزبوڵای لوبنانی، گرژی‌و ئاڵۆزیی ناوچەکە پێیناوەتە قۆناغێکی مه‌ترسیداره‌وه‌و ئەگەری هێرشی ئێران‌و حیزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل‌و ئەمریکا خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران‌و حیزبوڵای لوبنان ئاماده‌كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ بەرپرسی ئەمەریکی‌و ئیسرائیلی بەپێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکیان ڕاگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن سبەی دوشەممە، ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
پێگەکە لەزاری سەرچاوە ئەمەریکی‌و ئیسرائیلییەکان بڵاویکردۆتەوە، لەهێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دڵنیان، بەڵام نازانن ئایا ئێران‌و حزبوڵای لوبنانی پێکەوە هێرشەکانیان دەکەن یان بە جیا؟ هۆی ناڕونی هێرشەکانیشیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی هێشتا ئێران‌و حزبوڵا لەسەر ئاستی سیاسیی، بڕیاری کۆتای‌یان لەسەر پلانە سەربازییەکانیان نەداوە.
بەرپرسە ئەمەریکی‌و ئیسرائیلییەکان پێشبینی دەکەن ئێران هاوشێوەی هێرشە موشەکییەکانی 13ی نیسان، ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل‌و بەتایبەتی بنکەی ئاسمانی بنیڤاتیم بۆمباران بکاتەوە، بەڵام ئەگەر هەیە هێرشەکان فراوانتر بن.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بڵاویكرده‌وه، "بەهۆی دۆخی شڵەژاوی ئەمنی، داوا لەهاوڵاتیانمان دەکەین، لەئێستاوە هەنگاوی پێویست بنێن بۆ ئەوەی دەستبەجێ لوبنان جێبهێڵن."
ئەم بانگەوازەی پاریس دوای ئەوە دێت کە واشنتن و لەندەنیش هەمان داوایان لەهاوڵاتییەکانیان کرد کە لوبنان جێبهێڵن.
سويدیش باڵیۆزخانەی لەبەیروت داخست و داوای لەهاوڵاتیانی کرد لوبنان جێبهێڵن.
ئوردن‌و کەنەداو چەندین وڵاتی دیکەی رۆژئاواییش هەمان داوایان ئاراستەی هاوڵاتیانیان کردووەو ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانیش گەشتەکانیان بۆ ناوه‌وه‌و دەرەوەی لوبنان هەڵپەساردووە.