کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامەو وتەبێژی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزاریش ده‌ڵێت، لە 61% بۆ 65%ی كاره‌كانی شەقامه‌كه ته‌واو بووه.
ئاوێنه: شەقامی 100 مەتریی سلێمانی یاخود شاڕێی بابان، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ردی بناغه‌ی دانرا، بڕیاربو قۆناغی یه‌كه‌می كه 32 كیلۆمه‌تره دوای سێ ساڵ ته‌واو بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی دابیننەکردنی بودجەو بونی ژمارەیەک رێگرو لەمپەر تائێستا ته‌واونه‌كراوه.
کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزاری هه‌رێم ده‌ڵێت، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەنێوان 61% بۆ 65%ی تەواو بووە، تا ئێستا 14 کیلۆمەتر قیڕکردنی تەواو بووە، واتە نیوەی پڕۆژەکە هەموو کارەکانی تەواو بووە.
وتیشی، کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە، تا 30ی 10ی 2024 قیڕکردنی 25 کیلۆمەتری تەواو دەبێت تەنیا 7 کیلۆمەتری دەمێنێتەوە، ئەگەر وەرزی بارانبارین دوابکەوێت ئەوە ئەو بەشەشی تەواو دەکرێت.
ئۆتۆبانی بابان لە 11ی 7ی 2020 بەردی بناغەی دانرا، بڕیار بو بەچەند قوناغێكو تا 30ی 8ی 2023 كاركردن له‌پرۆژه كۆتاییبێتو به‌ڕوی شۆفێراندا بكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا ته‌واونه‌كراوه.