لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی "واع"ی عێراقی بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداری موحسین عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد.
لە کۆبووبەوەکەدا تاوتوێی جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕدا کراوە.
لە بودجەی 2024دا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 131 هەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا 100 دۆلار بە نزیکەی 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش جیاوازییەکی زۆر لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا هەیە.