بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ژنێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لە دژی دوو ژن تۆمارکرد, کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بڕی 13 ملیون و 700 هەزار دیناری عیراقیان لێ دزیبوو، توانرا یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێت.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیرا بەسەر هەشت هەزار و 700 دۆلاری ئەمریکی و بڕی پێنج ملیون و 286 هەزار دیناری عێراقی و چەند پارچە ئاڵتونێکدا.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 446 بەندکراوە.