بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە دەنێرێت
  2024-08-04       210       

وردبینی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێرییەوە تەواوبووەو هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نییە، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەکات: “بەهەموو ئەگەرێکەوە لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت”.

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند: “حکومەتی عێراق پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی خۆی هێنا و بەهەموو ئەگەرێکەوە چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هەمان مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت”.

دەشڵێت:”بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە پێمگەیشتووە، دیوانی چاودێری وردبینی بۆ لیستی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکردوەو چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی دەست بەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×