جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی سعودی، جەختیكردوهتهوه، هێرشی تۆڵەکردنەوەی ئێران ئەمجارە کاریگەرو بەهێز دەبێتو بەپێچەوانەی هێرشەکەی پێشوترەوە زیانی لێدەکەوێتەوە.
ئاوێنه: بۆڵتۆن کە یەکێکە لەهەڵۆکانی پارتی کۆماریی ئەمریکا باسی لەوەکردوە، هەڕەشەکانی ئێران پاڵ بەئیسرائیلەوە دەنێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمە بەرگرییەکانی، پێشبینیشدەکات وەڵامدانەوەی ئێران ئەمجارە جیاوازبێت بەلەبەرچاوگرتنی شکستی موشەکەکانی پێشوی لەبەدەستهێنانی کاریگەرییەکی بەرچاو.
بۆڵتۆن هەروەک دەڵێت: "ئێران چاوپۆشیی لەو ڕوداوانەی ڕابردوو ناکات، ئەمەش ئەگەری وەڵامدانەوەیەکی مەترسیداری ئێران زیاد دەکات کە چەندین ئامانج لەناو ئیسرائیل بکاتە ئامانجو زیانێکی گەورەی گیانیو ماددی لێدەکەوێتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ڕێبەری باڵای ئێران لەکاتی نوێژکردنیی لەسەر تابوتی هەنیە لەڕێوڕەسمێکی گەورەداو وتارەکەی کە تێیدا بەڵێنی وەڵامدانەوەی توندیدابوو، گرنگی ئەو ڕوداوەی نیشاندا.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا بۆڵتۆن دەڵێت:"هێرشەکانی پێشوی ئێران که زیاتر له 200 موشەکی بالیستیی لهخۆگرتبوو، لهنێویاندا 120 موشەک که نەگەیشتنە ئامانجەکانیان، پلانی هێرشەکە بەشێوەیە داڕێژرابوو کە نەبێتە هۆی گرژکردنی دۆخەکە، بەڵام بڕوا ناکرێت ئەمجارە ئێران لەڕوشاندنی شکۆی خۆش بێتو هێرشێکی بەهێز ئەنجامدەدات".