سەرچاوەیەکی ئاگادار بهئاژانسی "بغداد الیوم"ی راگەیاندوە، لەدو رۆژی داهاتودا وهزارهتی دارایی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکات. نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدادش دەڵێت، هەموو رێوشوێنەكانی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم تەواوكراوەو چاوەڕوانن بەغداد پارەكە بنێرێت.
ئاوێنه: ئهمڕۆ شهممه، ئاژانسی "بغداد الیوم" لەزاری سەرچاوەیهکەوه بڵاویكردۆتهوه، لەماوەی دو رۆژی داهاتودا وهزارهتی دارایی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکات.
باسی لەوەشکردووە، موچەی هەموو موچەخۆران بەهێزە ئەمنییەکانیشەوە بەیەکجار دەنێردرێت، ئەوەش دوای تەواوکردنی پێداچوونەوەو وردبینی بەلیستەکانیاندا.
بهوتهی سهرچاوهكه، بۆ ئەم مانگە موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق ناكرێتو هاوشێوەی مانگەکانی رابردو دەبێت.
لهلایهكی دیكهوهو ههر تایبهت بهموچهی مانگی 7ی موچەخۆرانی هەرێم، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغداد لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، هەموو رێوشوێنەكانی ناردنی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم تەواوكراوەو چاوەڕوانن بەغداد پارەكە بنێرێت.
هەفتەی رابردو دیوانی چاودێری دارایی عێراق، وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەرانو هێزە ئەمنییەكان تەواو كردو چاوەڕواندەكرێت، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی موچە بخاتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمو دەستبەدابەشكردنی موچە بكرێت.