هەپەگە رایگەیاند، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەكانی بۆتان و زاپ، حەوت سەربازی ئەو سوپایە كوژراون و سێ کامێرای چاودێری و سێ خێمەی سوپاكەش لەناوبران.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا لە 25ـی تەمووز بۆ سەر گۆڕەپانی کاتۆ خەلیلا لە ناوچەی بۆتان ئەندامانی گیانبازی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هەڤاڵانمان بەندا ئامەد، دەستینا بۆتان و باران خەملین بەهۆی بۆردومانەوە شەهیدبون.
بەپێی راگەیەندراوەكە شەهیدبونی ئەو سێ گەریلایە دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ هێزەكانی سوپای توركیادا هاتوە كە تێیدا دو سەربازی توركیا كوژراون.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە سێ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی 2 و 3ـی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە ناوچەی ڕۆژئاوای زاپ پێنج سەربزی توركیا كوژران و سێ کامێرای چاودێری و سێ خێمە لەناوبران.