نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكانی شەنگال و دەوروبەری رایگەیاند، پێويسته حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم هاوكار بێت بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنامەی شنگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخی ئەو ناوچەیەو دەشڵێت"پەكەكەو هەر هێزێكی نایاسایی، دەبێت شنگال بەجێبهێڵن."
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە رێوڕەسمی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەكاندا وتەیەكی پێشكەشكردو وتی، هێشتا چاره‌نوسى (2,596) رفێندراوی ئێزیدی نادياره.
سەرۆكی هەرێم داواشیكرد "هه‌مو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكاران به سزاى خۆيان بگه‌ن، دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ ببێت و به هه‌مو شێوه‌يه‌ك قوربانییان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه."
جەختیشی كردەوە"بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌مو خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا ده‌كه‌ینەوە هه‌تا تاقه رفێندراوێك مابێت، كارى تيمه‌كانى نوسينگه بۆ رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى به‌رده‌وام ده‌بێت."
هەروەها وتیشی"به هه‌زاران قوربانى بۆ ماوه‌يه‌كى درێژخايه‌ن پێويستييان به چاره‌سه‌رى ده‌رونى و چاودێريى تايبه‌تی هه‌يه، ده‌بێ بۆيان مسۆگه‌ر بكرێت و يارمه‌تییان بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌يان بۆ ژيانى ئاسايى. شنگال و ده‌وروبه‌رى، پێويستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و مسۆگه‌ركردنى ئارامى و سه‌قامگيریيه. بۆيه پێويسته حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارى بكات بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنامەی شنگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخەكەی."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا"پێويسته خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى شنگال و پێكهاته‌ى ئێزدى، كارى له‌پێشينه‌ى هه‌مومان بێت. هه‌مو پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى چيتر شنگال و ئێزدى نه‌بنه گيرۆده‌ى ئه‌جێنداى حزبى و سياسى و بارمته‌ى ده‌ستى هاوكێشه و هێزه ناوچه‌يييه‌كان. شنگالييه‌كان ده‌بێت خۆيان كارو‌بارى خۆيان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و چيتر ديلى ده‌ستى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنور نه‌بن."
سەرۆكی هەرێم وتیشی"بۆيه پەكەكە و هه‌ر هێزێكى ناياسايى، ده‌بێت شنگال بەجێبهێڵن تاوەكو هه‌موان پێكه‌وه بتوانن ئاسايش، ژيان، ئاوه‌دانى، ئومێد و هيوا بگێڕينه‌وه بۆ شنگال."