بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا لەسەر دەستی داعش رایگەیاند، ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قوڵەوە یادی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبونی ئەو ئێزیدیانە دەكەنەوە كە لە زێدی خۆیان بەتەنیا جێهڵێران.
ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامەكەیدا وتویەتی"جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، تاوانێكی لەبیرنەكراو و ئازارێكی گەورەیە لەدڵی هەموماندا. ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قوڵەوە یادی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبونی ئازیزانمان دەكەینەوە كە لەزێدی خۆیان بەتەنیا بەجێهێڵران."
سەرۆكی یەكێتی وتوشیەتی"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپەرۆشەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان دەدات، هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی تاوەكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە و دەیەوێت دور لە دروشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكات و پارێزەری راستەقینەی ئەو پێكهاتە گرنگەی كوردستان بێت كە بەشێكی گرنگی فرەڕەنگیی كوردستان پێكدەهێنن و مێژویەكی درێژیان لە قوڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خەبات لەپێناو خاكەكەمان تۆماركردوە."
دەقی پەیامەكە:
جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، تاوانێكی لەبیرنەكراو و ئازارێكی گەورەیە لەدڵی هەموماندا. ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قوڵەوە یادی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبونی ئازیزانمان دەكەینەوە كە لەزێدی خۆیان بەتەنیا بەجێهێڵران.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپەرۆشەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان دەدات، هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی تاوەكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە و دەیەوێت دور لە دروشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكات و پارێزەری راستەقینەی ئەو پێكهاتە گرنگەی كوردستان بێت كە بەشێكی گرنگی فرەڕەنگیی كوردستان پێكدەهێنن و مێژویەكی درێژیان لە قوڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خەبات لەپێناو خاكەكەمان تۆماركردوە.
درود بۆ رۆحی قوربانییانی ئێزدی و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆشەویستەكەیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان