شەوی هەینی، تەرمی 13 لەو کۆچبەرانەی لە ئاوەکانی ئیتالیا خنکان، لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.
کە تەرمی 8 کۆچبەریان لە هەولێر و دەڤەری راپەرین بەخاک دەسپێردرێن و تەرمی 5ی دیکەشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، پاش هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان و لەوێش بەخاک دەسپێردرێن.
تاوەکو ئێستا لە کۆی 67 کۆچبەری بێسەروشوێنبوو کە رۆژی 17ی حوزەیرانی 2024 لە کەناراوەکانی ئیتالیا یەختەکەیان نوقوم بوو، توانراوە 46 یان بدرۆزرێنەوە، ئەمشەویش دوای ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمی ئەو 13 کۆچبەرەیان گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، تەنیا لەساڵی 2023دا زیاد لە 155 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.