تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ڕژێمی ئێران زیاتر لە ٥٥ سزای لهسێدارەدانی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ کردووە، ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی حوزهیران کە تەنها ١١ بەندکراو لەسێدارە درابوون، ٤٤ حاڵەت زیادی کردووە.
بەگوێرەی ئامارە کۆکراوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای لهسێدارەدان بەسەر ٥٥ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناسنامەی ٤٩ بەندکراو بە تەواوی ئاشکرا کراوە و بۆ ناسنامەی ئەو شهش بەندکراوەی دیکەش بەدواداچون دەکرێت، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای لهسێدارەدانی ١٤ بەندکراوی تورک، ٨ بەندکراوی بەلوچ، ٦ بەندکراوی کورد، ٣ بەندکراوی گیلەک و ٣ بەندکراوی لوڕ لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە، هەروەها لانکەم ٧ هاوڵاتیی خەڵکی ئەفغانستانیش لە مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکان، لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین سزای لەسێدارەدارانی بەندکراوان، لە بەندیخانەی پارێزگاکانی خوراسانی باشوور و خوراسانی ڕەزەویدا جێبەجێ کراوە.