وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ پرۆژەیەکی دیجیتاڵی کە شەش مانگی دیکە دەخرێتە خزمەتی بازنەی یەکەمی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
لەمیانی بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان، ئالان حەمەسەعید، وهزیری پهروهرده، وتی: "وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدات رێگری لە لێکەوتە نەرێنیەکانی شۆڕشی پێنجەمی پیشەسازی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بە پشتیوانیی یونسێف، لە هەوڵدان بۆ پڕۆژەیەکی دیجیتاڵی کە شەش مانگی دیکە دەخرێتە خزمەتی بازنەی یەکەمی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن".
ئالان ئەمە سەعید، نەیشاردەوە کە نەوەیەک لەگەڵ سەردەمی تەکنەلۆژیا لەدایک بوون، بە مامۆستایانیش دەڵێین خۆیان لەگەڵ ئەو نەوەیە بگونجێنن. هاوکات وتی: "ململانێی نەوەکان ئەوکاتە دروست دەبێت کە دوو نەوە خاوەنی دوو بەهای جیاواز بن، ئێمە دەمانەوێت مامۆستاکانمان بە تەواوەتی وەک ئەو نەوەی ئێستا لە قوتابخانەکانن، هەموو شتێکی خۆیان بۆ ئەو نەوەیە بگونجێنن کە ناتوانن، ئەو ئەرکە بۆ مامۆستایانی ئێستە قورسە، دەبێت کاریگەریی نێوان ئەو دوو نەوەیە کەم بکەینەوە".
رۆژی پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، دووەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە ناونیشانی "پەروەردەی باش، دەرفەتی باشتر" بە چاودێریی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد کە تیایدا پسپۆر و شارەزایانی بواری پەروەردە و خوێندن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە و ئالنگارییەکانی بەردەم پەروەردە و پێشوەچوونەکانی پرۆسەی خوێندن.