دەستەی تەكنەلۆژیای زانیاریی و پەیوەندیی توركیا، ئەمڕۆ هەینی، داخستنی پلاتفۆڕمی ئینستاگرامی لە وڵاتەكە راگەیاند.
ئاوێنە: دەستەی تەكنەلۆژیای زانیاریی و پەیوەندیی توركیا، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا داخستی پلاتفۆڕمی ئینستاگرامی راگەیاند، بەبێ ئەوەی هۆكاری داخستنەكەو ماوەی داخستنەكە ئاشكرابكات.
هەنگاوەكەی توركیا دوای ئەوە دێت كە رۆژی چوارشەممە، فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی لە سەرۆكایەتی توركیا، لە لێدوانێكدا رەخنەی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام گرت بەهۆی رێگەنەدان بۆ بڵاوكردنەوەی پۆستی سەرەخۆشی بۆ كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس.