وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیاتر لە 74 ملیارو 844 ملیۆن دینار وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی 74 ملیارو 844 ملیۆن و 532 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
پێشتر سەرچاوەیەك لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی ناوخۆمان ڕادەستی بەغدا کردووە کە بڕەکەی نزیكەی 75 ملیار دینارە و هی مانگی نیسانە.