بڕیارە ئەمشەو چوارشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس كۆببێتەوە.
ئاوێنە: بەپێی قسەی وتەبێژی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان كە روسیا سەرۆكایەتی دەكات، سەعات 11ی ئەمشەو چوارشەممە بە كاتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنەكە لە نیویۆرك كۆبونەوەیەكی بەپەلە لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیەوە، ئەنجام دەدات.
كۆبونەوەكە لەسەر پێشنیاری چین، جەزایر و روسیایە، ئەوەش لەدوای داواكەی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران.