بۆ كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه، حكومه‌تی ئێران سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند، رابه‌ری باڵای ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت كه هه‌نیه له حه‌ره‌می كۆماری ئیسلامی‌دا كوژراوه و تۆڵه‌ی خوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، سوپای پاسدارانیش به‌ڵێنی تۆڵه‌یه‌كی "توند و ئازاربه‌خش" ده‌دات كه له ئیسرائیلی ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێت كه "قه‌واره‌ی زایۆنیی تاوانبار میوانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوشتین، ئه‌وه دڵی داچڵه‌كاندین و ئێمه‌ش خۆمان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاماده ده‌كه‌ین، ئه‌مه تاوانێكه له‌ناو حه‌ره‌می كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا روویداوه".
هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی به ئیسرائیل داوه له وه‌ڵامێكی "توند و ئازاربه‌خش" له‌پای كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه و ده‌ڵێت كوژرانی هه‌نیه هاوكار ده‌بێت كه پاسداران به‌رگری له پرس و مافی گه‌لی فه‌له‌ستین بكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران و ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند و رابه‌ری باڵای وڵاته‌كه و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه كرا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه ناره‌زایی له هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه ده‌ربڕی.