عەلی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، رایگه‌یاند، ئیسرائیل تاوانبارە و بەم کارە تیرۆریستییە و زەمینەی بۆ سزایەکی توند ئامادەکرد، ده‌شڵێت، "بە ئەرکی خۆمان دەزانین تۆڵەی خوێنی هەنییە بكەینەوە، کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهیدبو".
ئاوێنه: عەلی خامنەیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی له تاران-ی پایته‌خت، رایگه‌یاند، "ڕژێمی تاوانکار و تیرۆریستی زایۆنی لەگەڵ ئەم کارە زەمینەی سزایەکی توندی بۆ ئێمە دروستکرد و بە ئەرکی خۆمان دەزانین تۆڵه‌ی بكه‌ینه‌وه کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهیدبو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "شه‌هید هه‌نییە ساڵانێکی زۆر لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانە كاریكرد، ئامادەی شەهیدبون بو، بەم شێوەیەش منداڵ و گەلی خۆی کردە قوربانی، ئەو لە شەهیدبون لە ڕێگای خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەترسا، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین لەم ڕوداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ڕویدا، بە دوای خوێنی ئەودا بگەڕێین".
خامنەیی ده‌ڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئومەتی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری و نەتەوەی ئازا و سەربەرزی فەڵەستین و بەتایبەتی بنەماڵە و ڕزگاربوانی شەهید هه‌نییه و یەکێک لە هاوەڵەکانی ده‌كه‌ین کە لەگەڵیدا شەهید بو".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هێرشێكدا له تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی كوژرا.