كۆمسیۆن نمونەكانی فۆڕمی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرد
  2024-07-29       726       

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، نمونە سەرەتاییەكانی فۆڕمی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرد.

ئاوێنە: جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی كۆمسیاران نمونە سەرەتاییەكانی فۆڕمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرد.

وتوشیەتی، چوار نمونەی فۆڕمی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە پەسەندكراون لەگەڵ یەك نمونە بۆ دەنگدانی تایبەت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژماری سەرجەم وێستگەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 7 هەزارو 47 وێستگە دەبن و ژمارەی دەنگدەرانیش 2 ملیۆن و 888 هەزارو 162 دەنگدەرەو ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانیش هەزارو 427 ناوەندە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×