وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئێوارهی ئهمڕۆ دوشهممه ڕایگەیاند، ئاگرهكهی چیای ئەزمڕ كۆنتڕۆڵ كراوە و لیژنەیەك پێكهاتوە بۆ لێكۆڵێنەوە لە هۆكاری ههردو ئاگرهكهی ئەزمڕ و گۆیژە و زانینی زیانەكان.
ئاوێنە: ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەشەبایەكی بەهێز كە سلێمانی گرتوەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكەی چیای ئەزمڕ كۆنتڕۆڵ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەك پێكهاتوە بۆ زانینی زیانی هەردو ئاگرەكەی ئەمڕۆی چیای گۆیژە و ئەزمڕ، لیژنەكە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگرهكە دەكات و زەرەر و زیانەكەكان دیاری دەكات و دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوە ئەنجامەكەی بۆ ڕایگشتی ئاشكرا دەكرێت.
ئارام عەلی باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئەو ڕەشەبا بەهێزەی سلێمانی گرتوەتەوە پێشنیار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، ئەو ڕێگایانەی دەچنە سەر ئەو دو چیایە بۆ ئەمشەو دابخرێن، لە ئەگەری دانەخستنی ڕێگاكاندا، تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەرگری شارستانی تا بەیانی لەو ناچەیە ئهركی ئێشكگریان دهبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە بهرهبهیانی ئهمڕۆ دوشهممه ئاگر لە شاخی گۆیژە كەوتەوە و زیانێكی زۆری بە درەخت و سەوزایی شاخەكە گەیاند و ئێوارەی ئەمڕۆش، ئاگرێكی دیكە لە چیای ئەزمڕ كەوتەوه و هۆكاری ئاگركەوتنەوە و زیانەكان دیارینەكراون.