دوای ئەوەی ئاگرێكی بەرفراوان لە چیای گۆیژە كەوتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاگر لە چیای ئەزمڕی شاری سلێمانی كەوتەوە و لە ئێستادا بەشێكی زۆری ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانەوە كۆنترۆڵكراوە.
ئاوێنە: ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بناری چیای ئەزمڕ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی روداوەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.
وتیشی، " تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزاندراون و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەكرێت."
بەگوێرەی زانیارییەكان لە ئێستادا بەشێكی زۆری ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.