بڕیارە سبەی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربونی مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران، بە سەردانێك بگاتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبه‌ى سێشه‌ممه 2024/7/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رمى ده‌گاته تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.
سەرۆكایەتی هەرێم وتوشیەتی، نێچیرڤان بارزانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه‌ى بانگهێشتكراو به‌شداری له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران‌دا ده‌کات.
بڕیارە پاشنیوه‌ڕۆی سبەی سێشه‌ممه 30ی ته‌مموزی 2024 له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له تارانی پایته‌خت،
ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی 5ی ئه‌م مانگه، گه‌ڕی دوه‌می 14هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئێران به‌ڕێوه‌چو، كێبڕكێكه له نێوان مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عید جه‌لیلی بو، پزیشكیان توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و بوه براوه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران.