وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم (له‌پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان) ڕه‌خنه له‌دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ده‌گرێت‌و ئاشكرایده‌كات، دواى چه‌ندینجار داواكاریى له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆوه، تائێستا بڕیارێكى وه‌زیریان جێبه‌جێنه‌كردوه، ده‌شڵێت:"تائێستا چوارجار وەزیری ناوخۆ نوسراوی ئاراستەکردون بۆ ئەوەی پاسەوانى چاودێریی بۆ چاکسازییەکان دابین بکەن، بەڵام فەرمانەکەیان جێبەجێنەکردوە".
کوێستان محەممەد وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ناو چاکسازیی ژنان‌و منداڵانى سلێمانى کۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا تایبه‌ت به‌پرسى هه‌ڵاتنى كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌زیندانییه‌كه‌و كێشه‌و گرفته ئه‌منیه‌كان، ڕایگه‌یاند، "وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم چوارجار، لەسەر داواکاریی ئێمە نوسراوی ئاراستە فەرمانگەو دامەزراوە فەرمییەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ لەسلێمانی کردوە بۆ ئەوەی پاسەوان‌و چادێریی بۆ چاکسازییەکان دابین بکەن، بەڵام جگە لەچاکسازیی گەوران، هیچ هێزێکی چاودێریی بۆ چاکسازیی ژنان‌و منداڵانی سلێمانى دابین نەکراوە".
ده‌شڵێت:"بەداخەوە لێرە لەسلێمانی، پابەندی فەرمان‌و بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ نەبون‌و جێبەجێیان نەکردوە، لەکاتێکدا تەنها لەناو چاکسازی ژنان 61 سزادراومان هەیە لەگەڵ چوار ڕاگیراو، کەچی 17 هێزی جێبەجێکارمان هەیە، ئەمەش وایکردوە لەدەرەوەی چاکسازییەکە هیچ پاسەوانێک‌و هێزێکی ئەمنی بونى نەبێت".
سەبارەت بەهەڵاتنی كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵانیش له‌نێو زیندانیه‌كه، كوێستان محه‌مه‌د ئاشكرایكر، "ئەو کچێکی لاوه‌و له‌چاکسازی ژنانى سلێمانی بوو، لەسەر داوای دایکیی بەمادەی 7ی خێزانیی لەبەشی ڕاگیراوەکان بوو، چونکە کێشەی خێزانی‌و کۆمەڵایەتی هەبوە، بەڵام لەدوێنێوە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش لەهەوڵ‌و گەڕانداین، بەڵام نەتوانراوە دەستگیربکرێتەوە، ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌داومان هه‌یه".
ئه‌وه‌شى وت:"لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە بۆ لێپرسینەوە لەکەمتەرخەمی چاودێرەکان، چونکە نەدەبوو ئەرکەکانیان پشتگوێبخەن، هەرکەسێک کەمتەرخەم بوبێت بەدڵنیاییەوە سزای توندی دەدەین، لێره‌وه جارێکی دیکە داوا لەدامەرزاوە فەرمییەکانی سلێمانی ده‌كه‌م کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆن، کەمیی ژمارە چاودێرییەکانی چاکسازییەکان پڕبکەنەوە، چونکە ئەگەر چارەنەکرێت، بەدڵنیاییەوە حاڵەتی دیکەی هەڵاتن ڕوو دەداتەوە".