بەمەبەستى وردبینیکردنو لێکۆڵینەوە لەپێشینەى تاوانو گەندەڵى، ئەمڕۆ بڕیارە ناوى تەواوى کاندیدانى بەشدار بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ڕەوانەى هەریەکە لەدەستەى دەستپاکىو وەزارەتى ناوخۆى هەرێم بکرێت.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێم ئاشكرایكرد؛ "بڕیاربوو دوێنێ ناوەکانمان ڕادەستبکرێت، بەڵام دواکەوتنەکە پەیوەندى بەکۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانەوە هەبوو، بۆیە دواکەوتوە".
ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەى کاندیدەکان زیاتر لەهەزار کاندیدەو پێشتریش وردبینیان لەناوى بەشێکى زۆرى کاندیدەکاندا کردوەو ئێستا تەنها ژمارەیەکى کەم کاندیدو حزب بۆ پرۆسەکە زیادبوەو وردبینییەکەیان چەند ڕۆژێکى کەمى پێدەچێت.
وتیشى:"ناوى کاندیدهكان بەمەبەستى وردبینى لەبونى دۆسیەى تاوان ڕادەستى وەزارەتى ناوخۆ دەکرێتو هەر کاندیدێک سزاى بەسەردا سەپێنرابێت، مافى بەشداریکردنى لەم هەڵبژاردنەدا نییە، بەڵام ئەگەر دۆسیەى لەسەربێتو تەنها تاوانباربێت، تائەوکاتەى دادگا تاوانباریى دەسەلمێنێت، مافى بەشداریکردنى دەبێت.
بهوتهى ئهحمهد ئهنوهر، "ناردنى ناوەکانیان بۆ دەستەى دەستپاکى تایبەتە بەوردبینىو زانینى تێوەگلانیان لەدۆسیەى گەندەڵىو دەستبردن بۆ ماڵى گشتى، ناوەکانمان لەکۆمسیۆنەوە بەشێوەى ئەلیکترۆنىو دەستیش پێدەگات".
بهگوێرهى دوایین مەرسومى سەرۆکایەتیی هەرێم، رۆژى 20ى 10ى 2024 پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.