تۆڕى مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوى کردەوە، لە شاری سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک لەلایەن باوکییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
بە گوێرە هەواڵێکی تۆڕەکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ٢٧ـی تەمموز، لە ناوچەی کۆزەڕەش لە شاری سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.
هەروەها ئەوەش زانراوە، کە ژنەکە ناوی جانێ چووپانییە و لەلایەن باوکییەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراوە.
باس لەوەشکراوە، باوکی دەستی ناوەتە گەرووی کچەکەی و کوشتوویەتی، دواتر بکوژ لە ناوچەیەکی سنووریی ورمێدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، جانێ چووپانی تەمەنی ٢٢ ساڵە و دایکی دوو کچە.