شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی بەردەوامی بای بەھێزی باكوری رۆژھەڵات ڕایدەگەیەنێت: كاریگەری ئەو با بەھێز و فێنكەی رووی كردۆتە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم، سبەی دوای نیوەرۆ كۆتای پێدێت.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: كاریگەری ئەو با بەھێز و فێنكەی رووی كردۆتە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم بۆ ئەمشەو و سبەی سێشەمە 30/7/2024 تا كاتەكانی نیوەرۆ بە چالاكی بەردەوامی ئەبێت بە خێرای 25 تا ھەندێك كات بۆ زیاتر لە 60كم لە كاتژمێرێكدا و سبەی دوای نیوەرۆ كۆتای پێدێت.
وتیشی: ئاسمان ساماڵ ئەبێت و پلەكانی گەرما بۆ سبەی بە جێگیری ئەمێنێتەوە و لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سۆران بەھۆی كاریگەری ئەو بارستە ھەوایە ئەمڕۆ بەرێژەیەكی بەرچاو پلەی گەرمی دابەزیوە 2 تا 3 پلە سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.