ئەمڕۆ لە دادگاى دهۆک و بە تۆمەتى تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی، دووەم دانیشتنى دادگاییکردنى ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ ٢٧٩ ڕۆژ بەسەر ددەستگیرکردنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دا تێدەپەرێت، کە دوای ٢١١ ڕۆژ ڕێگەی بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن، ڕۆژى ٣٠ى حوزەیران یەکەم دانیشتنى دادگایکردنى بوووە، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى دادوەر دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
سلێمانی ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی دوای ئەوەی بۆ بەشداری کردن لە پرسەی باوکی گەڕایەوە ڕۆژئاوای کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ باشووری کوردستان ، لە ٢٥ تشرینی یەکەم، لە دەروازەی فیشخابوور لە دەستگیرکرا.
بەشدار حەسەن، یەکێک لە تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمد ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەپێی مادەی (١) لە یاسای ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠٠٣ـی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان تۆمەتبار کراوە کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی، لە داهاتوودا هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە، چونکە بە وتەی خۆی هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە و لە لێپرسینەوەکانیشدا، دەرکەوتووە کە بە شێوەیەکی فەرمی چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕاوەتەوە و مافى مانەوەى هەیە.