"پێویستە ئەندامانی دەزگا ئەمنیەکان باشتر ڕابهێنرێنو ئاگادار بکرێنەوە کە نابێ بەشێک بن لەحاڵەتەکانی تاوان"
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان لەبارەی چەند حاڵەتێکی کوشتنو شەڕو دەستدرێژی بۆ سەر هاوڵاتیان لهلایهن بهشێك لههێزه ئهمنییهكانهوه پهیامێكی بڵاوكردۆتهوهو ڕایگەیاندووە، "ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە لەبەشێک لەو حاڵەتانە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بەشداربون، چونکە ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتیە لەپاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، ناکرێ خۆیان بەشێک بن لەتاوانەکان".
ئاوێنه: شەوی ڕابردو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ئاری کە پیشەی چایچی بو، لهلایهن چهكدارێكی هێزهكانی كۆماندۆوه تهقهی لێكراو كوژرا. ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباری ڕوداوەکەو کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەتۆمەتی هاوکاریی بکوژەکە دەستگیركراون.
لهپهیامهكهی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤدا هاتووه، "ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە لەبەشێک لەو حاڵەتانە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بەشداربونو تۆمەتبارن بەحاڵەتەکان کە ئەوە ئاماژەیەکی خراپە، چونکە ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتیە لەپاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، ناکرێ خۆیان بەشێک بن لەتاوانەکان".
دهقی پەیامهكهی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەربارەی چەند حاڵەتێکی کوشتن و شەڕو دەست درێژی بۆ سەر هاوڵاتیان لەهەرێمی کوردستان.
بەداخەوە ماوەیەکە چەند حاڵەتێکی کوشتن و شەڕو تەقەو دەست درێژی بۆ سەر هاوڵاتیان تۆمارکراوەو ڕوویداوە لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی جێگەی نیگەرانی و دڵتەنگی ئێمەیە لەبەشێک لەو حاڵەتانە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بەشداربونەو تۆمەتبارن بەحاڵەتەکان کە ئەوە ئاماژەیەکی خراپە، چونکە ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتیە لە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و ناکرێ خۆیان بەشێک بن لەتاوانەکان وناکرێ ئەوان شوێن و ئەرکی خۆیان بەکاربینن بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشەو کوشتن ولێدان.
لەکاتێکدا لەهەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان لەشاری سلێمانی خۆی کەسێکی کوشت و ئەمجارەش دووبارە ئەندامێکی هەمان ئەو هێزە ئەمنیە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتیەکی کاسبکار کە هەردوو حاڵەت جێگەی پرسیارە کە بەچەکی فەڕمی ئەنجام دراون
ئەگەرچی جێی دەستخۆشیە هەردوو تۆمەتباری هەردوو ڕووداوەکە دەستگیرکراون.
ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەمان کات نیگەرانی ئەوەشین کە هێشتا چەک بەدەستی هاوڵاتیانەو لەیەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکاردێ و بۆتە مایەی ڕوودانی حاڵەتەکانی کوشتن و تەقەی بەردەوام و دروست کردنی نائارامی لەهەندێ شوێن و ناوچە کە پێویسته حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆۆر جددی تر کۆنتڕۆڵی ئەو دیاردە ناشارستانی و نایاساییانە بکات و بەتەواوی دیاردەی چەکداری کۆنتڕۆڵ بکاو داواکراوانیش بدرێنە دادگاو بۆ هیچ کەسێک نەبێ داڵدەیان بدات.
لەهەمان کات پێویستە ئەندامانی دەزگا ئەمنیەکان باشتر ڕابهێنرێن و ئاگادار بکرێنەوە کەبە هیچ شێوەیەک دوای دەوامی فەرمی بۆیان نیە چەک بەکاربێنن و نابێ بەشێک بن لە حاڵەتەکانی تاوان.
بەهیواین ئاسایشی کۆمەڵگەکەمان زیاتر پارێزراو بێ هاوڵاتیان باشتر هەست بە ئارامی و ئاسودەیی بکەن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان.
28 تەموزی 2024