کونسوڵی فەرەنسا له‌هه‌رێمی كوردستان سەردانی ڕەوتی هەڵوێستی کرد‌و بڕیارده‌ری ڕه‌وته‌كه‌ش ده‌ڵێت، له‌كۆبونه‌وه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه، "لەئێستادا گەورەترین گرفت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و پرسی حوکمڕانی هێزی چەکداری حیزبیە، کە چەندین هێزی جۆربەجۆر دروستکراون لەدەرەوەی ئیدارەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن."
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست بڵاویكردۆته‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، د. یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی نوسینگەی ڕەوته‌كه‌ی کردووه.
ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لەدیدارەکەیاندا ڕەوتی هەڵوێست ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌یاندۆته‌وه کونسوڵی فەرەنسا، "لەئێستادا گەورەترین گرفت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و پرسی حوکمڕانی هێزی چەکداری حیزبیە، کە چەندین هێزی جۆربەجۆر دروستکراون لە دەرەوەی ئیدارەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن."
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه کونسوڵی فەرەنسا ڕایگەیاندووه، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنی خاوێن لەکوردستان بەڕێوەبچێت، بەهیوان بۆ دروستبونی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەنگی هاوڵاتی.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، لەبارەی هاتنی سوپای تورکیا بۆ خاكی هه‌رێم، ڕەوتی هەڵوێست وردەکاری خستەڕو، کە پێویستە هاتنی سوپای تورکیا لەلایەن کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی بەجدی وەربگیرێت و خەڵک و خاکی کوردستان پارێزراوبێت.