بافڵ تاڵەبانی پهیامێكی لهبارهی كوشتنی "ئاری چایچی" بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت، "ھەرکەسێک لەھەر پلەو پۆستێکدا بێتو یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەھۆی دروستکردنی پشێویو پاڵپشتی ھەر تاوانێک بکات، رادەستی یاسا دەکرێتو ھیچ لێخۆشبونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیانو سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە."
ئاوێنه: لهپهیامهكهی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووه، "شەھیدکردنی کاک ئاری تاوانێکی گەورەیە، دەبێت بکەرانی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن، داوا لەدەزگای ئاسایش دەکەم بەزوترین کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە روبەڕوی یاسا بکەنەوە تاوەکو لەمەودوا ھیچ کەسێک جورئەت نەکات دەست بۆ ژیانی خەڵک ببات. ھاوکات رایدەگەیەنم دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و دادگا بڕیاری دادپەروەرانەی خۆی بدات."
دهشڵێت، "سەرجەم دامەزراوە ئەمنیو سەربازییەکان دڵنیادەکەمەوە ھەرکەسێک لەھەر پلەو پۆستێکدا بێتو یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەھۆی دروستکردنی پشێویو پاڵپشتی ھەر تاوانێک بکات، رادەستی یاسا دەکرێتو ھیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیانو سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە. دوپاتیشیدەکەینەوە ئەرکی کارمەندانی دامەزراوە سەربازیو ئەمنییەکان، پاراستنی ژیانی خەڵکو ڕوبەڕوبونەوەی یاساشکێنانە، ھیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک قبووڵناکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
شەوی ڕابردو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ئاری کە پیشەی چایچی بو، لهلایهن چهكدارێكی هێزهكانی كۆماندۆوه تهقهی لێكراو كوژرا. ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباری ڕوداوەکەو کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەتۆمەتی هاوکاریی بکوژەکە دەستگیركراون.