لەبهرامبهر دوبارەبونەوەی ڕوداوەکانی تەقەکردنو کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، لاهور شێخ جەنگی هاته دهنگو ڕایگەیاند، "ئەوەی لەسلێمانی دەگوزەرێت لەهیچ شوێنێکی دونیا ناکرێتو قابیلی قبوڵ نییە". دهشڵێت، لەسلێمانی هیچ دامودەزگایەکی حکومیی نەماوەو ئۆباڵەکەشی خستە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانی.
ئاوێنه: ئهمڕۆ یهكشهممه، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لەسلێمانی بهشداری لهپرسهی ئهو كاسبكارهدا كرد كه شهوی ڕابردو لهلایهن چهكدارێكی هێزهكانی كۆماندۆوه تهقهی لێكراو كوژرا.
لاهور شێخ جەنگی لەلێدوانێکیدا بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، کاری ئاسایش و پۆلیسە خەڵک دەستگیر بکات بەبڕیاری دادوەرو بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگەو کۆماندۆ مافی ئەوەیان نییە هەڕەشە لەخەڵک بکەنو بەچەکەوە بێنە ناو شارو خەڵک دەستگیر بکەن.
وتیشی، "بەداخەوە ئەوەی لەسلێمانی دەگوزەرێت لەهیچ شوێنێکی دونیا ناگوزەرێت، بەپێی یاسای هێزەکانی ناوخۆ تەنیا پۆلیس و ئاسایش بەپێی بڕیاری دادوەر دەتوانن خەڵک دەستگیر بکەن، بەڵام ئەوەی لەسلێمانی هەیە ئەمەی پێچەوانە کردووەتەوەو پۆلیس و ئاسایش هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و هێزی کۆماندۆ کە سەر بەیەکەی 70 و وەزارەتی پێشمەرگەیە خەڵک دەستگیر دەکات و دەیانکوژێت."
لاهور شێخ جەنگی ئهوهشی وت، "ئەوەی ڕودەدات خەتای خودی بافڵ تاڵەبانییە، چونکە ئەگەر پاسەوانەکانی من هەڵەیەک بکەن، خەتای ئەوان نییە، بەڵکو خەتاکە لەمنەوهیه كه پەروەردەم نەکردون."
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، لاهور شیخ جەنگی باسی لەوەکرد، ڕۆژێک پێشتر بافڵ تاڵەبانی سەردانی هێزەکانی کۆماندۆی کردووەو دەستخۆشی لێکردون "لەبەرانبەردا ئەو هەموو ناعەدالەتی و دەستدرێژییەی لەخەڵک دەکەن".
لاهور شێخ جەنگی ڕاشیگهیاند، "لەسلێمانی هیچ دامودەزگایەکی حکومیی نەماوە"و ئۆباڵەکەشی خستە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانیو وتی، "شهرم بكهن لهخۆتان، لێرهوه پێتان دهڵێم ئیتر بهسه".
شەوی ڕابردو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ئاری کە پیشەی چایچییە، کوژراو ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "پاش ئەوەی ئەمشەو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژیو ئاڵۆزی لەنێوان دو هاوڵاتی دروستدەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان سپاردنی کەسێک، ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو تۆمەتباری ڕوداوەکەو کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەتۆمەتی هاوکاریی بکوژەکە دەستگیر دەکەن".