تەنیا ئەو خانەنشینانەی لە ژیاندا ماون و لەوەرگرتنی زەوی سودمەند نەبون، دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە
بڕیاره سبەی دوشهممه، لەبانکەکان پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینان دەستپێبکات، بهپێی ڕێنماییهكان، میراتگری خانەنشینی کۆچکردو ناتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە.
ئاوێنه: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لەوەزارەتی شارەوانی ڕایگهیاند، "پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی خێرا کراوە، ئامانجەکەش ئەوەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە دەستپێبکات".
لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 277 هەزار خانەنشینی شارستانیو سەربازیی هەیە، بەشێكیان لەوەرگرتنی زەوی سودمەندنەبون، بەشێک دەبن لەو 200 هەزار کەسەی زەوییان پێدەدرێت.
ڕۆژی 27ی 3ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزاری ڕاسپارد بۆ تەرخانکردنو دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانی تا ئێستا سودمەند نەبون لهوهرگرتنی زهوی.
رێنماییەکانی دابەشکردنی زەویی بهسهر خانەنشیناندا چین؟
1. ئەو فۆڕمەی دەدرێت بەخانەنشیان پێویستە مۆری خانەنشینی لەسەر بێت.
2. تەنیا ئەو خانەنشینانەی لە ژیاندا ماون و لەوەرگرتنی زەوی سودمەند نەبون، دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
3. پەسەندکردنی فۆڕمەکە لای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی دەبێت.
4. جگە لەڕاژەی کاراو گرێبەست، هیچ ڕاژەیەکی دیکە تۆمار ناکرێت.
5. خانەنشینانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
6. میراتگری خانەنشینی کۆچکردوو ناتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە.
7. سود لەڕاژەی خانەنشینی وەرناگرێت، کە وەک پشتگیری داوا دەکرێت.
8. ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی خانەنشینی کە هۆبەی یاساییان هەیە دەتوانن فۆڕمەکە پەسەند بکەن.
9. کۆپی بەڵگەنامەکانی (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاریی و ناسنامەی خانەنشینی) هاوپێچی فۆڕمەکە دەکرێن.