لە سبەینێوە فۆڕمى وەرگرتنى زەوى بە خانەنشینان دەدرێت
  2024-07-28       136       

لە سبەینێوە خانەنشینان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێم ڕایگەیاندووە،"لە سبەینێ دووشەممەوە خانەنشینان دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینیی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی".

ئەو مەرجانەی كە بۆ خانەنشینان دانراوە بریتین لە:

1-لە ڕۆژی دووشەممە 29-7-2024، فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێن.

2-تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.

3-ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.

4-پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×