دەزگای ئاسایشی هەرێم، وێنەی بکوژی گەنجە کاسبکارەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ شەو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی كاسبكاريك.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن و هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانەوه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی ده زگاى ئاسایش کرا،
ئاسایش ڕاشیگەیاند، ئێستا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.