دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، لەسەر دو سکاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە، یه‌كێك له‌سكاڵاكان له‌لایه‌ن سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق دژی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تۆماركراوه.
ئاوێنه: بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، سبه‌ی یەکشەممە، دادگاکە سکاڵایەکی تایبەت بە سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەبینێت، کە لەدژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
سروە عەبدولواحید لەسکاڵاکەیدا داوادەکات، بڕیاربدرێت بەنادروستی ئەو بڕیارانەی لەلایەن مەسرور بارزانییەوە دراون، ناوبراو داوا له‌دادگا ده‌كات بڕیار بدات بەهەڵوەشاندنەوەی "حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، ئەگەر لەماوەی سێ مانگی داهاتودا هەڵبژاردن ئەنجامنەدرێت".
وه‌ك له‌خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقدا هاتووه، سکاڵای دووەم لەلایەن بڕیار رەشید، ئەندامی په‌رله‌مانی عێراقەوە لەدژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە. بڕیار رەشید، لەسکاڵاکەیدا داوادەکات بڕیاربدرێت بەنادەستوریبونی هەمواری یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان‌و کارکردن بەویاسایە رابگیرێت.