مایکڵ ڕۆبن، نوسەرو توێژەری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت، ئامانجی ھێرشەکانی تورکیا لەھەرێمی كوردستان فراوانخوازییەو دەیەوێت ھاوشێوەی سوریا بەشێک لەخاکی عێراقیش کۆنتڕۆڵ بکات. ڕه‌خنه‌ش له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت كه به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا نه‌رمی ده‌نوێنێت.
ئاوێنه: مایکڵ ڕۆبن، توێژەر لەناوەندی توێژینەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەوتارێکدا ڕەخنەی لەسیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر لەشکرکێشەکانی تورکیا بۆسەر ھەرێمی کوردستان گرتووەو نوسیویه‌تی، نەرمی نواندنی بەغداد زیان بەیەکێتی خاکی عێراق دەگەیەنێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوشێوه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و، به‌رامبه‌ر به‌زاندنی سنوره‌كانی باكوری عێراق‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا نه‌رمی ده‌نوێنێت.
مایکڵ ڕۆبن دەشڵێت، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا فراوانخوازییەو دەیەوێت ھاوشێوەی قوبرس و سوریا، بەشێک لەخاکی عێراقیش کۆنتڕۆڵ بکات.
باسی لەوەشکردوە، پێویستە عێراق درک بەوە بکات کە تورکیا لەڕوی سەروەرییەوە لەئێران بۆ وڵاتەکەی مەترسیدارترە، چونکە ئەگەر تاران ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و کاریگەریدانان لەسەر سیاسەتی حکومەتی عێراق بدات، ئەوا تورکیا ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراق و دابڕاندنی بەشێک لەخاکەکەی بۆ خۆی دەدات.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكییه ڕونیكردۆته‌وه، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لەهێرشەکانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تا 15ی تەمموزی 2024، فڕۆکەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا زیاتر لە 380 بۆردومانیان ئەنجامداوەو زیاتر لە 250 میل زەوی کشتوکاڵییان سوتاندووە.