سبەینێ تەرمی شێخ جەعفەر بەرزنجی دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر
  2024-07-27       1490       

بەپێی ئاگادارییەک کە لەلایەن خێزانی پارێزگاری سلێمانی سەردەمی بەعس، شێخ جەعفەر بەرزنجی بڵاوکراوەتەوە، بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممە تەرمەکەی دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێرو دواتر دەبرێتەوە بۆ قادر کەرەم‌و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.

 

ئاوێنە: بەپێی ئاگادارییەک کە ئاڕاستەی خزم‌و کەسوکار‌و ھاوڵاتیانی شارەکانی کوردستان‌و عیراق کراوە لەلایەن خێزانکەیەوە، تەرمی شێخ جەعفەر شێخ عەبدولکەریم قادر کەرەمی بەرزنجی لەعەممانی پایتەختی ئوردنەوە بەرەو فروکەخانەی ھەولێر دەکەوێتە ری و لەکاتژمێر چواری بەیانی رۆژی يه كشه مە ٧/٢٨ دەگاتە ھەولێر، دواتر دەبریتە تەکیەی شێخ شيخ عەبدولكەريم له‌گەڕەکی روناکی بۆ تەواو کردنی رێورەسمی ئاینی‌، لەکاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی بەرەو شاری کەرکوک دەبرێت‌و لەوێشەوە بۆ قادرکەرەم بەمەبەستی بەخاک سپاردنی.

شێخ جەعفەر بەرزنجی، کێ بوو؟! کلیکی ئەم لینکە بکە: 

https://www.awene.com/detail?article=108977

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×