وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا جارێكی دیكه تیروپشك بۆ پێدانی ژماره به هاوپه‌یمانێتی و حزب و لیست و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ئه‌نجامبدرێت، ده‌شڵێت: "له ئێستادا كۆمسیۆن سه‌رقاڵی وردبینیكردنی ناوی كاندیده‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان."
ئاوێنە: جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ماڵپه‌ری رەسمی یه‌كێتی وت: "له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا كۆمسیۆن جارێكی دیكه تیروپشك بۆ پێدانی ژماره به هاوپه‌یمانی و حزب و لیست و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ئه‌نجامده‌دات و بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ئیداری هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆن پێكهێنراوه."
وتیشی: "له‌ئێستادا كۆمسیۆن سه‌رقاڵی وردبینییه له ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن".
جومانه غه‌لای جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "هه‌ر كاندیدێك مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆنی تێدانه‌بێت دورده‌خرێته‌وه له پرۆسه‌كه و هه‌تا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ته‌واو نه‌بێت نازانین ژماره‌ی ته‌واوه‌تی كاندیده‌كان چه‌نده."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه "كۆمسیۆن له‌ڕێگه‌ی نوسینگهكانییهوه له پارێزگاكانی هه‌رێم خولی بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی له‌باره‌ی چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌كه و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ده‌نگدان و پێدانی رێنمایی به‌ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان كردوه‌ته‌وه و له‌ڕوی هونه‌ریشه‌وه به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاند كه كه "ناوتۆماركردن له كۆمسیۆن بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كان و رێكخراوه‌كان ده‌ستیپێكردوه و سه‌رپشكن له‌به‌غدا یان له نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكانی هه‌رێم خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی روماڵكردن و چاودێریكردنی پرۆسه‌كه".