هە*پە*گە: لە بۆردومانەكانی توركیادا لە باشوری كوردستان هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتوە
  2024-07-27       472       

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەكانی دوێنێدا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستان، 25 پێگەی پەكەكە كراونەتە ئامانج بەڵام هەپەگە دەڵێت، لە هێرشە ئاسمانییەكانی دوێنێ و ئەمڕۆدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانیان نەكەوتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە هێرشە ئاسمانییەكانی دوێنێی وڵاتەكەیدا بۆ سەر ناوچەكانی گارا، قەندیل و ئاسۆس 25 پێگەی پەكەكە لەناوبراون و پێدەچێت لەو پێگەنەدا بەرپرسی باڵای پەكەكە شەهیدبوبن.

بەڵام ناوەندی راگەیاندن و چاپەمی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیادا بۆ سەر ئەو ناوچانە هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتوە.

هەپەگە وتویەتی"هەمو ئەو هەواڵەنەی بانگەشەی ئەوەدەکەن کە لە بۆردومانەکاندا زیان بەر هێزەکانمان کەوتوە، درۆن. لە بۆردومانە ئاماژەپێکەراوەکاندا، هیچ زیان بەرکەوتنێکمان نەبوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر ئەو ئەزمونەی کۆیانکردۆتەوە، جۆرە جوڵە و بزوتنێک دروستبوە کە هەمو هێرشەکان بەتاڵ بکەنەوە. سوپای تورک ئۆپراسیۆنی ئاسمانی دەکات و  هەندێک گۆڕەپان بە یەکجاری بۆردومان دەکات. بەڵام ڕێگە لەمە گیراوەو هیچ زیانێکمان بەرنەکەوتوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×