نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، توركیا گوندێکی سنوری ناحیەی ئاغجەلەری لە قەزای چەمچەماڵ بۆردومان كردو بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.
ئاوێنە: هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە میدیای یەكێتی وت، سەعات 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی توتەقەڵ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنوری چەمچەماڵ بۆردومانکراوە و ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتوەتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
وتیشی، بۆردوومانەکە چەند کیلۆمەترێک لە دوری شوێنی نیشتەجێبونی گوندنشینەکان بوە و جاری دیکەش ئەو سنورە بۆردومانکراوە.