كۆڵبەرێكی كورد بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا
  2024-07-27       214       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە سنوری شارۆچكەی نەوسودی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆڵبەرێك بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی "دزاوەر" ی نەوسود ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا نازم سەفەری 26 ساڵ و خەڵکی گوندی "نوین"ی سەر بە شاری سەوڵاوای مەریوان کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دو فیشەکی کڵاشینکۆف بەر سینگی ئەو کۆڵبەرە کەوتون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×