كەشناسی هەرێم: خۆڵبارینێكی سوك دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە
  2024-07-27       179       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، خۆڵبارینێكی سوك دەبێت و سبەینێش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 40، دھۆک: 41، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: 42، سۆران: 40، گەرمیان: 44 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×